به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ئێعدامی به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی عه‌ره‌ب به ناوی “حسێن عۆبه‌یداوی” دا سه‌پاندووه و حوكمی ئێعدامی “ماهان سداره‌ت مه‌ره‌نی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، بۆ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی گوڕاوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عه‌لی عۆبه‌یداوی” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایێكی به ناوی “حسێن” به‌تۆمه‌تی “هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ی به‌سیج” ده‌ستبه‌سه‌ر و عه‌لی به ١٣ ساڵ زیندان و حسێن به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ماهان سداره‌ت مه‌ره‌نی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا كه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به موحاره‌به و ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه، سكاڵاكاره‌كان لی خۆشبوون و حوكمه‌كه‌ی بۆ دوورخرانه‌وه له زێدی گوڕدرا.