٢٢ كه‌س له هاووڵاتییانی ناڕازی به پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی “سه‌بز كوه” به “بروجن“، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی شاری بروجن به‌گشتی سزای ١٦٠ ساڵ به‌ندكرانیان و هه‌زار و ٤٨٠ جار شه‌لاق لێدانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م هاووڵاتییانه پێشتر له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌پێی ئه‌م حوكمه ٢٠ كه‌س له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات به سالێك و ٧٤ جار شه‌لاق لێدان و به تۆمه‌تی “تێكدانی موڵك و سامانی گشتی” به حه‌وت ساڵ زیندانی بوون سزا دراون. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له “نووش ئافه‌رین” كچی ناسر و “عارف غوڵامی“ به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێبژاردنی بیست میلیۆن تمه‌ن سزا دراون.