کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنیسزای١٦٠ساڵبه‌ندكرانبه‌سه‌ر٢٢هاووڵاتیی

160 سال حبس و 1480 ضربه شلاق برای 22 شهروند معترض به انتقال آب

٢٢ كه‌س له‌ هاووڵاتییانی ناڕازی به‌ پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی “سه‌بز كوه” به‌ “بروجن“، له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی شاری بروجن به‌گشتی سزای ١٦٠ ساڵ به‌ندكرانیان و هه‌زار و ٤٨٠ جار شه‌لاق لێدانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.

ئه‌م هاووڵاتییانه‌ پێشتر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌پێی ئه‌م حوكمه‌ ٢٠ كه‌س له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات به‌ سالێك و ٧٤ جار شه‌لاق لێدان و به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی موڵك و سامانی گشتی” به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی بوون سزا دراون.  هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ “نووش ئافه‌رین” كچی ناسر و “عارف غوڵامی“  به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به‌ پێبژاردنی بیست میلیۆن تمه‌ن سزا دراون.