کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌فه‌ری موحەممەد شیاع سوودانی بۆ تاران

سه‌فه‌ری موحەممەد شیاع سوودانی بۆ تاران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌‌‌‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز،”موحەممەد شیاع سوودانی”، ‏سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ دانیشتن له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد شیاع سوودانى،لە كۆشكی سەعدئابادى کولتوورى و مێژوویی لە تاران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران کۆدەبێتەوە و لەو سەردانەدا “سوودانى” یاداشتنامەیەک بۆ پەرەپێدانى هاریکارى نێوان “تاران” و “بەغدا” لەگەڵ بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی واژوو دەکات. سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق دێت کە بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە جەخت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و نەکردنە ئامانجی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی خاکی عێراقەوە کراوەتەوە.