به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران به ٥٧ سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی یۆنان سه‌رگردانه و مه‌ترسی نووقمبوونی له‌سه‌ره.
به‌وته‌ی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه، ٥٧ كه‌س له‌و كه‌شتیه‌دایه كه ١٠كه‌سیان ژن و ٤٧ كه‌سیان پیاون و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئێران و ئه‌فغانستانن. په‌نابه‌رانی سه‌رگه‌ردان له‌و به‌له‌مه‌دا، له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران به ٨٠ سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی یۆنان گیری خواردبوو كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆكه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ڕزگاركران.