کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌رهه‌ڵدان له‌ زیندانی خۆی و سه‌ركوتی به‌ندكراوان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ندكراوانی زیندانی خۆی له‌ ئاست دابین نه‌كردنی ده‌رمان و پزیشك ناڕه‌زاه‌یاتیان ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن گاردی زیندانه‌وه‌ درانه‌ به‌ر لێدان و سه‌ركوت كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی خۆی به‌ندكراونیان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پزیشك و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و به‌ندكراوان له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی زیندان و ئه‌فسه‌رانی گارد به‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ ڕژاونه‌ته‌ نێو به‌ندكه‌كان و زیندانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-