ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج دژبه باروودۆخی خراپی زیندان و له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوان ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له ساڵۆنه‌كانی ٢ بۆ ٥ دژبه باروودۆخی خراپی زیندان و له‌سێداره‌دانی ناڕازیان له ژێر ناوی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به‌شه‌ڕ هاتن. به‌ندكراوانی ناڕازی دژبه كۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی به‌ندكراوان هێزه تایبه‌ته‌كانی بۆ ئه‌و زیندانه گواسته‌وه.