ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٥ هه‌زار كرێكاری به‌نگلادشی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران كه‌ڵكی وه‌رگرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش به كه‌ره‌سته‌ی نێزامی قورس له نێو شه‌قامه‌كانی داكای پایه‌ختی به‌نگلادش ڕووبه‌ڕووی كرێكارانی ناڕازی بوونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار ملیۆن كرێكاری سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش پاش دوو حه‌فته مانگرتن ده‌وڵه‌تیان ناچار كرد كه حه‌قده‌سته‌كانیان به ڕێژه‌ی ٥٤٪ بباته سه‌ره‌وه، به‌ڵام كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ هێنده‌یی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بوون و درێژه‌یان به مانگرتن دا. له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ری ڕابردوودا، زیاتر له ٦٠٠ كارخانه‌ی به‌رهه‌مێهنانی جلوبه‌رگ له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه داخران و زیانێكی مه‌زن به ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌یشت.