ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچستانی پاكستان بۆ جارێكی دیكه دژ به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و سێ خۆپێشانده‌ر كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌لووچستان به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دكتۆر مێهره‌نگ به‌لووچ و به ده‌سپێشخه‌ری حیزبی یه‌كگرتووی به‌لووچستان ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له ئاكامی تێكهه‌ڵچوونی ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت، خۆپێشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون.