به‌دوای خۆكوژی یه‌كێك له كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ له پارێزگای ئیلام و خۆپێشاندانی كرێكاران، ڕێگه له چوونه‌سه‌ر كاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه گیرا.
له ڕۆژانی سه‌ره‌تایی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ دا، “حه‌یده‌ر موحسنی” خێزاندار و باوكی دوو منداڵ، پاش له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كۆتایی به ژیانی هێنا. ڕۆژی ٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ كرێكاران له مه‌حه‌وه‌ته‌ی پترۆشیمی كۆبوونه‌وه و خوازیاری سزادانی به‌رپڕسانی ئه‌و ناوه‌نده و دوورخستنه‌وه‌یان له كار بوون. هه‌روه‌ها كرێكاران خوازیای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون و له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه توانیان به‌شێك له داخوازییه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.