پاش چه‌ند مانگ خه‌باتی ئیتحادییه‌ی قووتیالیسته‌كانی ژنی ئا‌مریكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، فیدراسیۆنی فووتباڵی ئا‌مریكا ڕازی بوو ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژنانی فووتبالیستی ئه‌و وڵاته به به‌های ٢٤ ملیۆن دۆلار واژۆ بكات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر و له ئاكامی تێكۆشانی ژنانی فووتبالیستی ئا‌مریكا، فیدراسیۆنی فووتباڵی ئا‌مریكا به‌ڵێنی دابوو كه به‌ستێن بۆ به‌رابه‌ری حه‌قده‌ستی ژنان و پیاوانی فووتباڵیست هه‌موار بكات و به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه فیدارسیۆن دابووی ڕۆژی ڕابردوو ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان فێدراسیۆنی فووتباڵی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ژنانی فووتباڵیست و له ژێر چاودێری دادوه‌رێكی فیدڕاڵ واژۆكرا. به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، پاش چه‌ند ده‌یه تێكۆشانی ژنانی وه‌رزشوانی ئه‌و وڵاته توانیان بڕی ٢٤ ملیۆن دۆلار وه‌كوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست وه‌ربگرن.