ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوپه‌یمانی چه‌پی میانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی دانمارك زۆرترین ده‌نگی بۆ خۆی مسووگه‌ر كرد و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوپه‌یمانی چه‌پی میانه به ڕێبه‌رایه‌تی سۆسیال دیمۆكراته‌كان له دوایین كاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی دانمارك توانی ٨٧ كۆرسی به‌ده‌ست بێنێت و حیزبه ڕاست ڕه‌وه‌كان شكستیان هێنا. به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی سه‌ركه‌وتنی حیزبی سۆسیال دیمۆكرات له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا بێ وێنه بووه و بڕیاره كێشه‌ی ئابووری و قه‌یرانی وزه‌ی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات.