ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی پۆست و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا پاش دوو حه‌وتوو مانگرتن و دانووستان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی پۆستی پاشایه‌تی سه‌باره‌ت به حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ڕێككه‌وتن و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان ده‌سته‌به‌ركرد و كۆتاییان به مانگرتن هێنا.
ئیتحادییه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی پۆستی پاشایه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و شیركه‌ت داهاتێكی زۆری به ده‌ست هێناوه به‌ڵام حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ناچار بوون بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. به پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، له ڕۆژی ٣١ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه وتوووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌ستپێكردووه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی گرینگ ڕێككه‌وتوون و هیوادارن بتوانن ته‌واوی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.