ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، پاش سێ ڕۆژ مانگرتنی سه‌دان هه‌زار موعلیم و كرێكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌ت ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئیزافه‌كردنی ٣٠٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكا به تایبه‌ت له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به پشتیوانی سه‌دان هه‌زار موعلیم و كرێكار توانی پاش سێ ڕۆژ مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام به ئامانجه‌كه‌یان بگه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕێپێوانه سێ ڕۆژه دا موعه‌لیمان، ده‌سیارانی ئامووزش، قوتابیانی ناڕازی له‌ئاست گرانی ئامووزشی بێ كوالتی، باخه‌وانان و پێرسۆنێلی شاره‌داری، شۆفێرانی ئۆتوبووس، كرێكارانی كافه و ڕیستوران به‌شداریان كردبوو و سه‌دان ناوه‌ندی ئامووزشی داخرا و ٤٢٢ هه‌زار قوتابی و خوێندكار و ٣٠ هه‌زار موعلیم و مامۆستای زانكۆ مانیان گرت.