به‌پێی زانیارییه‌كان، مانگرتنی چه‌ند ڕۆژه‌ی سنفی زێڕفرۆشان سه‌ركوتوو بووه و وه‌زاره‌تی “سمت” له به‌شێك له بڕیاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی كردووه.
وه‌زاره‌تی “سمت” پاش دوو حه‌فته مانگرتنی سنفی زێڕفرۆشان له چه‌ند شاری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی ئه‌و سنفه چی تر پێویست ناكات فاكتۆر و داراییه‌كانیان له سامانه‌ی تیجاره‌ت تۆمار بكه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له میدیاكان، مانگرتنی زێڕفرۆشانی تاران پاش پاشه‌كشه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌مت هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و زێڕفرۆشان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن.