وریا غه‌فووری یاریزانی ناسراوی فووتباڵ و خه‌ڵكی سنه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك له برینداران و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینای كرد.
ماڵپه‌ڕی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئه‌میرمێهدی فه‌ڕۆخی پور” وێنه‌كانی دیداری وریا غه‌فووری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و باوكانی دادخواز، مێهرداد ئاقافه‌زلی، فه‌رزین مه‌عرووفی و دوو برینداری شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی حسێن نادربه‌یگی و مه‌تین حه‌سه‌نی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه پێكه‌وه به‌هێزترن.