ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه سه‌ردانی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”یان له شاری سه‌قز كرد و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.