کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌درانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

سه‌درانی گڵكۆی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ سه‌ردانی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”یان له‌ شاری سه‌قز كرد و ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.