دوای هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر ئۆكراین له ٢٤ی فێوریه، شه‌پۆلی به‌رینی درۆ له میدیاكانی خه‌تی ڕه‌سمی و بۆرژوازیی دوو لایه‌نی شه‌ڕ له‌وانه وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ستیپێكرد. ئه‌م میدیایانه هه‌وڵیان دا تا له هێرشی داگیركه‌رانه‌ی پووتین و ئولیگارشیی گه‌نده‌ڵی ڕووسی له‌پێناو پاكانه‌كردن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه‌ڵك وه‌رگرن. ئه‌وان بۆ جارێكی دیكه هه‌وڵیاندا تا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، ئیمپریالیستی گه‌وره‌ی جیهان، وه‌ك پارێزه‌ری به‌ناو بایه‌خه ئینسانییه‌كان، دیمۆكراسی، ئاشتی و دژی شه‌ڕ و بۆمباران پێناسه بكه‌ن. ئه‌م میدیایانه به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه تا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پارێزه‌ری “دسه‌ڵاتداریه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان” نیشان بده‌ن. قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و وێنهفرۆشان له‌بیریان چووه‌ته‌وه كه هێستاش خه‌ڵكی هیرۆشیما و ناكازاكی له ژاپۆن به‌خاتری دواهاته‌كانی بۆمبارانی شیمیایی ئه‌م دوو شاره له لایه‌ن هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٤٥ی زایینی ڕه‌نج ده‌به‌ن. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ كابینه و خاوه‌ن سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتێك له ئه‌مریكا ئه‌م بۆمبارانه‌ی مه‌حكووم نه‌كردووه. بۆمبارانی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت دارستانه‌كان به گازی فۆسفۆر له لایه‌ن ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا له ڤیێتنامیش وه‌به‌ر ئه‌م داوه‌رییه ده‌كه‌وێت. به‌ده‌ر له‌وانه‌ش، بۆمبارانی كوشنده و وێرانكه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له یۆگسلاویی پێشوو و بۆمبارانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی له وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق، سومالی، سووریه و لیبی له بیری زیندووه‌كاندا ماون. له هێرش و داگیركاریی ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاتان، كه ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌كیان كرا، ته‌نیا شتێك كه مانای نه‌بووه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان بووه.
لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌یئه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ڕووسیه‌یه كه هێرش بۆسه‌ر ئۆكراینی وه‌ك دیفاع له گیان و ماڵی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین نیشان ده‌دات و میدیاكانی پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن تا ئه‌م درۆیه بخه‌نه ناو زه‌ینی خه‌ڵكه‌وه. ئه‌وان نومایشی لێدانی مشتی ئاسنین له ڕۆژاوایان له ڕێگه‌ی هێرش كردنه‌سه‌ر ئۆكراین پێشتر داڕشتبوو. ئه‌گینا ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌ی بیروڕای جیهانیی دژه‌شه‌ڕ، له پێشڕه‌ویی ناتۆ به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕووسیه ڕێگری بكات. كابینه‌ی پووتین و ده‌زگای گه‌نده‌ڵی دههسهڵاتدار له ڕووسیه ته‌نانه‌ت نه‌خشه‌ی ڕووخاندنی كابینه‌ی زێلنێسكی و سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی ژێرفهرمانیان ئاماده له‌ناو كێشهوهكاندا هه‌بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا هێرشی ئه‌رته‌شی ئۆكراین بۆسه‌ر سه‌ربه‌خۆییخوازانی دۆنێتسك و لوهانسك له ڕێكه‌وتی ١٧ی فێوریه، له په‌ره‌سه‌ندن و پاساوی ئه‌م درۆیه‌دا یارمه‌تیده‌ر بوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م درۆ و دهلهسانهدا، میدیا چه‌په‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتنی به‌رینیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ته‌بلیغاتی شه‌ڕی میدیا و تۆڕه‌كانی هه‌واڵنێریی لایه‌نگری ڕۆژاوا چ له ئێران و چ له باقیی وڵاتانی جیهان به‌ئاسانی جێ نه‌كه‌وێت. خۆپیشاندانی دژه‌شه‌ڕ له شاره‌كانی ئۆرووپا، ئه‌مریكا، ئۆسترالیا، و تا ڕاده‌یه‌ك له ئاسیا سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ئیدیعایه‌یه.
هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكراین له ٢٤ی فێوریه‌وه، خه‌ڵكی ئاشتیخواز له ڕووسیه به درووشمی نا بۆ شه‌ڕ له ٣٥ شار خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد. ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی پۆلیسی له‌پێشدا ئاماده‌كراو به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. له ڕۆژی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیه‌وه تا ٢ی مارس هێزه‌كانی پۆلیس ٥ هه‌زار ٧٩٤ ناڕازی و زیاتر له ٧٠ ڕۆژنامه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ڵام خه‌ڵك پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد. ئه‌م خۆپیشاندانانه له وڵاتی ئاڵمان یه‌كجار شكۆدار بوون. له ٢٧ی فێوریه‌دا سه‌دان هه‌زار كه‌س له بێرلین به مشتی گرێدراوه‌وه دژبه ده‌وڵه‌تی ڕووسیه و هێرشی داگیركه‌رانه‌ی بۆسه‌ر ئۆكراین درووشمی “نا بۆ شه‌ڕ”یان وته‌وه. هێزه چه‌په‌كانیش درۆشم گه‌لێكیان دژبه سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی سه‌رانی ناتۆ به‌م درووشمانه زیاد كرد.
ڕێكخه‌رانی كارنهواڵی كۆڵن، ڕێوڕه‌سمه‌كانیان به‌ناوه‌رۆكی “نا بۆ شه‌ڕ، به‌ڵێ بۆ ئاستی” به‌ڕێوه‌برد. به‌وته‌ی پۆلیس ٢٥٠ هه‌زار و به‌وته‌ی ڕێكخه‌رانی كارنهواڵهكه ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌و خۆپیاشاندانانهدا به‌شدارییان كرد. له فرانكفۆرت و موونیخیش خۆپیشاندانی دژبه شه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو. هه‌موو خۆپیشانده‌ران هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕیان له ئۆرووپا ترسناك وه‌سف كرد و خوازیاری هه‌وڵی گشتگیر بۆ ڕێگری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی بوون. له له‌نده‌ن له ٢٧ی فێوریه‌دا سه‌دان ناڕازی به ئاڵا و بهنێرهوه له به‌رامبه‌ر باڵوێزی ڕووسیه كۆبوونه‌وه و به دیكتاتۆر پێناسه‌كردنی پووتین خوازیاری بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی هێرشبه‌ر له ئۆكراین بوون. ئه‌وان سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی كابینه‌ی پارێزكاری به‌ریتانیاشیان له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی ئۆكرایندا محكووم كرد. چه‌ندین خۆپیشدانی هاوشێوه‌ش له شاره‌كانی برایتۆن، ئێكستێر، ئاكسفۆرد، ئێدینبۆرۆ و مه‌نچێستێر به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران له دووبلینی پێته‌ختی ئیرله‌ندی باشووریش هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر ئۆكراینیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی هێرش و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان بوون. له فه‌ڕانسه خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر باڵوێزی ڕووسیه دژبه هێرش بۆسه‌ر ئۆكراین درووشمیان وه‌ته‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆسه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بوون كه له به‌رامبه‌ر هێرشبه‌ردا ده‌ستیان داوه‌ته دیفاع و خۆڕاگری. خۆپیشانده‌ران له هه‌مان حاڵ‌دا سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ به‌رامبه‌ر به ڕووسیه‌یان دایه به‌ر ڕه‌خنه.
بێجگه‌له ئه‌م شارانه، خۆپیشاندانی دژی شه‌ڕ، له بێرن، نیۆیۆرك، تۆكیۆ، سیدنی، تۆرێنتۆ، بۆستۆن، لیسبۆن، كۆره‌ی باشوور، تاران، به‌یرووت، باكوو، تێلاڤیڤ، مێكزیكۆسیتی، پراگ، دێهلیی نوێ، مادرید، بارسێلۆنا، ڕۆم، مێلبۆرن، شیكاگۆ، بوداپێست، ستۆكهۆڵم، مالمۆ، ئامستێردام، برووكسێل، ئیستامبوڵ و ده‌یان شاری دیكه به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشی ڕووسیه، ستایشی خۆڕاگریی دانیشتووانی كیێڤ، پێته‌ختی ئۆكراینیان كرد و له هێندێك شار خه‌ڵك بۆ دانی خوێن و یارمه‌تی بهڕیزبوون.
له‌م ڕۆژانه‌دا كه پڕه له مه‌رگ و ده‌ربه‌ده‌ری بۆ خه‌ڵكی ئۆكراین، پێویسته درۆی میدیای ئیمپریالیسته‌كان و باقیی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری به ڕۆشنگه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه. كۆمۆنیسته‌كان له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و ژیانێكی ئارام و به‌دوور له مه‌ترسیی بۆ خه‌ڵكی دۆنێتسك و لوهانسك پشتیوانی ده‌كه‌ن. ئه‌وان به مه‌حكووم كردنی كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتنی سه‌رانی ڕووسیه له ماف و ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین و بیانوو هێنانه‌وه بۆ ده‌ستدرێژی كردن، بوێریی خه‌ڵكی خۆڕاگری كیێڤ و شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژاوای ئۆكراین له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری ڕووسیه‌دا ستایش ده‌كه‌ن. بێگومان كۆمۆنیسته‌كان له هه‌موو وڵاته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا هێزه‌كانی دژی شه‌ڕ زیاتر به‌هێز بكه‌ن و له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رجۆره شه‌ڕێكی كۆنه‌په‌رستانه، كه پێویستیی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌دارانه، له ئێستا و داهاتوودا ڕێگری بكه‌ن.