کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سكاڵای عێراق بۆ دادگای لاهه‌ بەهۆی داخستی سەرچاوە ئاوەییەکان لەلایەن ئێرانەوە

سكاڵای عێراق بۆ دادگای لاهه‌ بەهۆی داخستی سەرچاوە ئاوەییەکان لەلایەن

“مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی” وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق باسی لەوە کردووە کە ئەو وەزارەتە بەدواداچوون بۆ بابەتی سکاڵای فەرمی دژی کۆماری ئیسلامیی لە دادگای “لاهه‌” به‌ هۆی نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی عێراق ده‌كات.

“ئەلحەمدانی” ڕایگه‌یاند: وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە، سەرکۆمار و مەجلیسی ئەو وڵاتە کردووە کە سکاڵای فەرمی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگای نێونەتەوەیی “لاهه‌” تۆمار بکەن. “ئەلحەمدانی” لە کۆنفڕانسێك دا وتی:  سەبارەت بە کێشەکانی ئاو لەگەڵ تورکیە بە ئاکامێکی باش گەیشتوون به‌ ڵام بە پێچەوانەی تورکیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کێشەیەکی زۆرمان هەیە و بەهۆی داخستی سەرچاوە ئاوییەکان لەلایەن ئێرانەوە، عێراق زۆرترین زیانی پێگەیشتووە”.