کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكران به‌ سه‌ر “فاتمە کەریمی” خەڵکی ئابدانان ئیلام

سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكران به‌ سه‌ر فاتمە کەریمی خەڵکی ئابدانان ئیلام

کچێکی خەڵکی شاری “ئابدانان”ی سەر بە ئۆستانی ئیلام به‌ ناوی “فاتمە کەریمی” تەمەن ٢١ ساڵ، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد مستەفایی” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی مانگی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێكی دژبه‌ری ڕژیم بە سەر ناوبراودا سەپاوە، شایانی باسه‌ ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی حیزبێكی دژبه‌ری ڕژیم بووه‌ و له‌ مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە سنووری بانەوە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کردبوو و پاش چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.