ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی مانگی پووشپەڕ، “مەحموود نیروومەند” تەمەن ٣٦ ساڵ و چالاکوانی كهلتووری کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشهەد، سزای ١٠ ساڵ زیندانی كرانی بەسەردا سەپاوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دادگای ڕژیم ئەو چالاکە کوردەی بە تۆمهتی “هەوڵدان له دژی ئهمنیهتی نەتەوەیی و بهڵاوكردنهوهی پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری نیزام، تۆمەتبار کردووە. شایانی باسه ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دەسبەسەر و به مهبهستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەشهەد کرابوو.