کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر لە دادگای باڵای ئێران پشتڕاست‌کرایەوە

سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر لە دادگای باڵای ئێران پشتڕاست‌کرایەوە

حاته‌م ئۆزدمیر ماوەی پێنج ساڵە لە گرتووخانەکانی ناوەندی ورمێ و ئیتلاعات دەسبەسەرە، سزای لە سێدارەدانی لە لایەن دادگای باڵای ئێران پشت‌ڕاست کرایەوە.

ناوبراو ئێوارەی ١١ی پووشپەڕی ساڵی 1398 لە ناوچە سنوورییەکانی چالدران دەستگیرکرا و لە ١٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری خۆی بە تۆمەتی “بەغی” و بە “ئەندامبوون لە پارتی كرێكاران كوردستان (پ.ك.ك)” سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە دانیشتنێکی دیکەی دادگای ئەم زیندانییە سیاسییە لە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣ کە لە لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بەڕێوەچوو، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سزای لە سێدارەدانی بە فەرمی لە زیندانی ورمێ پێی ڕاگەیندرا.