کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سزای زیندانی هەتاهەتایی له‌لایه‌ن دادگای هوله‌نده‌وه‌

سزای زیندانی هەتاهەتایی له‌لایه‌ن دادگای هوله‌نده‌وه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگای هولەند سزای زیندانی هەتاهەتایی بە غیابی بەسەر سێ کەسدا سەپاند ، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤دا فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی مالیزیایان لە ئاسمانی ئۆکرایندا خستووته‌ خوارەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هیندریک ستێنهاوس”، سەرۆکی دادگای “هوڵه‌ند” ڕایگەیاند: دادگا سزای هەتاهەتایی بەسەر سێ كه‌سی ڕووسیی و ئۆکراینیدا دەسەپێنێت کە ڕۆڵیان لە تێکدانی فڕۆکەکەدا هەبووە و بەو هۆیەشەوە سزا دراون. دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، تۆمەتبارەکان ئامادەی دادگا نەبوون کە بۆ‌ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە دادگای هوله‌ند بەردەوام بوو.