“یەڵماز ئۆزدیل”، رۆژنامەڤان و نووسەری بەناوبانگی تورکییه بەپشت بەستن بە ئاماری چوا ساڵەی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکییه رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە ١٢٥ هەزار کەس بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری ئهم وڵاته سزادراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکییه، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٣٨ هەزار و ١٤ کەس، لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٠ هەزار ٤٣٣ کەس، لە ساڵی ٢٠١٨یشدا ٣٦ ههزار و ٦٦٤ كهس و لە ساڵی ٢٠١٩دا ٣٠ هەزار و ١١٨ کەس بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئهردۆغان سزادراون. بەپێی ئامارەکان، ١٧ هەزار و ٤٠٦ کەس زیندانی کراون و ئەوانی دیکەش بە قەرەبووی دارایی سزادراون.