به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان و ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌مانه، پێشبینیی نزیك به حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌یكه له به‌ره‌ی شۆڕش و دژه‌شۆڕش، له به‌ره‌ی خه‌ڵك و له به‌ره‌ی ڕژیم له ساڵی ١٤٠١دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، زۆر دژوار نییه.
له به‌ره‌ی رژیم دا، هەموو ئەو قەیرانانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووه‌تەوە، دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی نوێ. له بواری قه‌یرانی ئابوری‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانی به‌رجام به ڕێكه‌وتنێكیش بگات، یه‌كجار ناسه‌قامگیر و كاتی ده‌بێت. هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ماجه‌راجوویی نیزامی و تیرۆریستیی حكوومه‌تی ئیسلامی و یان له‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به‌قازانجی حیزبی كۆماریخواز، بۆ خاڵی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن ترامپ به‌ڵگه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی دڕاند، كۆماریخوازان هه‌ر له ئێستاوه خه‌ت و نیشان ده‌كێشن كه ڕێكه‌وتنی بایدێن و دیمۆكراته‌كان به‌ڕه‌سمی ناناسن.
خامنه‌یی و هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌شتا تا سه‌د ملیارد دۆلار پاره‌ی بلۆككراو و لابردنی گه‌مارۆكان حیسابیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێیه‌ك له كێشه ورد و درشته‌كانی خه‌ڵك ناكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هیچكات ناكرێته خه‌رجی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك. به‌سه‌ره‌نجدان به گه‌نده‌ڵیی جێكه‌وتووی ناو ئه‌م ڕژیمه، به‌شێكی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له لابه‌لای بوروكراسیی ده‌وڵه‌تی و مه‌یلی بێ پایانی تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له‌لایه‌ن سه‌ردارانی سپا، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی، ئاخونده ده‌ستڕۆیشتووه‌كان و به‌یتی خامنه‌یی، شورت و گوم ده‌بێت. به‌شێكیشی بۆ به‌شی سه‌ركوت له ناوخۆ و تیرۆریسم له ده‌ره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت. هه‌ربۆیه كێشه ئابوورییه‌كانی زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. شاره‌زایانی ئابووری خراپتربوونی باروودۆخه‌كه پێشبینی ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گرانی، ته‌وه‌رۆم، بێكاری، كه‌مبوونی كاڵای پێویست، دواكه‌وتنی مووچه‌ی كارمه‌ندان، به‌تاڵبوونی سندووقی خانه‌نشینی، قه‌یرانی به‌شی كشتوكاڵ و كه‌مئاوی، به‌رهه‌مهێنانی كاڵای بێ كوالیتی بۆ نموونه ئه‌و تۆتۆمبێل و ئۆتوبووسانه‌ی كه بوونه‌ته تابووت و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رین له سه‌رنشینان له جادده‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه، زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنن.
له به‌شی نیزامی‌دا ڕژیم به‌رده‌وام درێژه به ڕه‌وانه‌كردنی تیرۆریسم، به‌هێزكردنی ڕه‌وته تیرۆریسته شیعه‌كان له عێراق، سووریه، یه‌مه‌ن، لۆبنان و به‌هێزكردنی ڕه‌وته توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌دات. ماجه‌راجوویی مووشه‌ك هاویشتن و كار له‌سه‌ر پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كان درێژه پێده‌دات و ئاسایی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژاوا ده‌كاته بابه‌تێكی دژوار و له هێندێك حاڵه‌تدا مه‌حاڵ. هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژاوا به‌شێوه‌ی جیددی و پایه‌دار باشتر نابێت. به‌سه‌ره‌نجدان به كه‌مبوونی گاز و نه‌وت و گه‌مارۆی ڕووسیه، له كورت ماوه‌دا له‌وانه‌یه باج‌گه‌لێك به كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئازادیی به‌ندكراوانی دوو تابعییه‌تی بدرێت و گه‌مارۆكان له ئاستی ئێستادا له هێندێك بواردا هێور بكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌بیرمانه كه بۆ نموونه له كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا چلۆن ٥٠٠ ملیارد دۆلار له داهاتی فرۆشی نه‌وت له باروودۆخێكدا كه له‌چاو ئه‌مڕۆ گه‌مارۆیه‌كیش له‌كاردا نه‌بوو، نه‌ته‌نیا نه‌بوو به‌هۆی سووك بوونی قه‌یران و ڕاوه‌ستانی ڕه‌وتی داخرانی كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، نه‌ته‌نیا باشتربوونی ژیانی خه‌ڵكی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكوو گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌رینی به‌دوای خۆیدا هێنا كه درێژه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌دی ده‌كرێت. له ساڵی نوێشدا ڕژیم به ته‌نیا ئامرازێك كه له‌ده‌ستی دایه واته سه‌ركوت و پێشێلكردنی ماف و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك درێژه پێده‌دات. ڕژیم ده‌زانێت كه له‌گه‌ڵ دژایه‌تی و ته‌نانه‌ت نه‌فره‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌وڕووه و هه‌رجۆره پاشه‌كشه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازیدا ده‌بێته هۆی ڕووخانی حكوومه‌تی ئیسلامی. كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ژنان، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری، ناڕازیان و نه‌یارانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتری ده‌زگاكانی سه‌ركوت به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. ڕژیم هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بۆ یه‌كگرتووكردن و هاندانی هێزی سه‌ركوتگه‌ر و په‌ره‌پێدانی تۆڕه‌كانی فریوكاری له سه‌دا و سیماوه تا تۆڕی به‌رینی مه‌زهه‌بی و ئیمامانی جومعه به‌كار دێنێت.
به‌ڵام له به‌ره‌ی خه‌ڵك واته له به‌ره‌ی شۆڕشیشدا هێندێك گۆڕانكاری قابیلی پێشبینین. مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران درێژه‌ی ده‌بێت و كه‌سایه‌تیی به‌رچاوی زیاتر له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان خواسته‌كانی خۆی به جیددییه‌تێكی زیاتره‌وه په‌یگیری ده‌كات. به‌شێوه‌ی گشتی بزووتنه‌وه‌ی داخوازیی زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. كرێكاران، مامۆستایان، خه‌ڵكی كوردستان، ژنان، لاوان، خوێندكاران، جووتیاران، خانه‌نشینكراوان، هونه‌رمه‌ندان، چالاكان و به‌ندكراوانی سیاسی كه یه‌كساڵ خه‌باتی پڕ ئه‌زموونیان تێپه‌ڕاندووه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونه‌كانی ساڵانی پێشوو و به‌هۆی بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی گرتنی ئاسانتر و به‌رینتر، به‌ر به وه‌دی هاتنی پیلانگێرییه‌كانی ڕژیم ده‌گرن. له ساڵی نوێ‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی و ڕووخاندنی به‌ربه‌رییه‌ت و كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامیی، له ڕابردوو به‌هێزتر ده‌بێت. ڕێوڕه‌سمه شكۆداره نه‌ورۆزییه‌كان له كوردستان و پشتگوێ‌خرانی فه‌رمان و یاسا ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له هه‌مان ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی ١٤٠١ه‌وه مزگێنیده‌ری ساڵێكی باشتره له خه‌باتی خه‌ڵك دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.