کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی سەرچاوەی گەندەڵی ماڵی

عەباس قائێد رەحمەت، ئەندامی تەحقیق و توێژینەوە لە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، رۆژی ٢ی مانگی جۆزەردان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری حکومەتیی مێهر، سەبارەت بە پەروەندەی ئیختیلاس لە سازمانی تەئمینی ئیجتماعیدا وتی: “ئەم پەروەندەیە دوای چەند مانگ توێژینەوە و کار لەسەر کردنی شەوانە رۆژی تیمی کارناسی مەجلیسی نۆهه‌م تەکمیل بووە و لە کۆتایی ناوه‌ڕاستی مانگی خەزەڵوەری ٩٢ لە مەجلیس خوێندرایەوە و بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر و ده‌ركردنی حوکم، نێردراوه‌ بۆ قوەی قەزاییە. عەباس قائێد رەحمەت وتی:” بەپێی قانون، ئەم ناوەندە دەبێ لە ماوەی ٣ مانگدا و بە هۆی فەوریەتی بابەتەکە خارج لە نۆبە، تەخەلوفاتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بەرڕەسی و ئاکامی کۆتایی رابگەیەندرێت کە بەداخەوە ئەمە رووینەدا و چەندین مانگە مۆڵەتی دیاریکراو کۆتایی هاتوە و پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکە گەلێک درێژەی کێشاوە، بەڵام هێشتا ئاکامەکەی رانەگەیەندراوە.”
لەم توێژینەوەیەدا ئیختلاس لە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، تەنیا بە دەورەی سەعید مورتەزەوی، مودیر عاملی پێشوی ئەم سازمانە سنوردار بۆتەوە. لەگەڵ ئەوەیکە دەسەڵاتداران لە کۆماری ئیسلامی و قوەی قەزاییەدا پەروەندەی ئەم ئیختیلاسەیان بەشاراوەیی هێشتۆتەوە بەم حاڵەشەوە بەشێکی کەم لە وردەکاریەکانی ئاشکرا بووە. رەقەمێکی ئیختیلاسی ١٠ هەزار ملیارد تمەنیە.لەگەڵ ئەوەدا مورتەزەوی قەراردادێکی بۆ سپاردنی ١٣٧ شیرکەتی سەربە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی لەگەڵ بابەک زەنجانی ئیمزا کردبوو کە بەڕواڵەت بەری پێ گیرا. ئەو، ١٠ فەقەرە زەویشی دابوو بە مەجموعەیەک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە. مورتەزەوی هەروەها تاوانبارە کە ١٥٠ ملیۆن تمەنی بۆ بڵاو بوونەوەی مەراسمی په‌نجاهەمین ساڵیادی ئه‌م سازمانه‌، دابوو بە سەدا و سیمای رژیمی کۆماری ئیسلامی.439

پەروەندەیەک کە عەباس قائێد رەحمەت، ئەندامی تەحقیق و توێژینەوە لە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهردا لەسەری قسە دەکات بە تەواوی ناقیسە. رۆژنامەی قانون لە رۆژی ٢٦ی مانگی پوشپه‌ڕی ٩٢ نووسی، بەڵگەکانی پێوەندیدار بە ئیختلاسی ١٠ هەزار ملیارد تمەنی لە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی لە لایەن دەوڵەتی ئەحمەدی ژادەوە لەبین چووە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم رۆژنامەیە، بەڵگەی دۆزراوە سەبارەت بە تەخەلوفاتی ئەم سازمانە کە بە قەبارەیەکی چەندین کارتۆنی لە ژورێکی پاڵ کتێبخانەی ناوەندیی ئەم سازمانەدا رادەگیرا، بەشێوەیەکی گوماناوی ون بووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە “کلیلی ئەم ژوورە تەنیا له‌ لای گروپی تەحقیق و تەفەحوسی مەجلیسی شورای ئیسلامیدا بووە. بە وتەی ئەم نوێنەرەی مەجلیس، قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی ئامادە نییە تەنانەت بەم پەروەندە ناتەواوەش رابگات. لەبەر ئەوەی ئاشکرا بوونی دزیەکانی قازی مورتەزەوی، قاتڵی رۆژنامەنووسی کانادایی- ئێرانی زارا کازمی و یەکێک لە عەواملی ئەشکەنجە و کوشتاری لاوان لە ساڵی ١٣٨٨ لە زیندانی کەهریزەک، واتا ئەو کەسەی کە بەردەوام به‌ بۆنه‌ی بێ رەحمیەکانی لە جەلادی کردن و بەرخوردی توندی لەگەڵ نەیارانی باندی خامنەیی ستایش کراوە، ناوی زۆر کەسی تر بە پەروەندەکەوە زیاد دەبێت.ۆماری ئیسلامی حکومەتێکی سەرتاپا گەندەڵە و هەر رۆژە و پەروەندەی بەشێک لە کاربەدەستانی بەهۆی ناکۆکی نێو خۆیان ئاشکرا دەبێت. ئاخرین پەروەندەی لەمجۆرە، ئاشکرا بوونی دزیە کەڵانەکانی ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم، فەرماندەی پێشوی هێزی ئینتیزامی و کەسانی سەر بە باندەکەیەتی کە سایتی کەلیمە رۆژی سێشەممە ٢٩ ی مانگی گوڵان ئاشکرای کرد. تەنیا رەقەمێکی ئەو دزیە گەورەیە ١٢ هەزار ملیارد تمەنە. بەڵام ئەوەیکە تایبەتمەندی ئەدات بە ئیختیلاسی نجومی لە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیدا ئەوەیە کە ساڵانێکە دەوڵەت و باڵەکان خەریکی دزی کردنن لە ئەموال و داراییەکانی ئەم سازمانە کە هی کرێکارانە و بە سەرمایەی ئەوان دامەزراوە. دەست بردن بۆ پارەیەکی کەڵان کە لە ساڵی ١٣٣١وە تا ئێستا بە ناچار لە حەقدەست و حقوقی کرێکاران کەم کراوەتەوە و بۆ کڕینی کارخانە، مەعدەن و ناوەندی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریدا بەکار هێندراوە، هەمیشە جێگای کێشە و ئیختیلاسی سەرۆک وەزیرەکان، کاربەدەستانی سەرەوەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و مودیرانی دەوڵەتی بووە. ئەوەی کە لە ئێستادا لەژێر ناوی ئیختیلاس لە دەورەی مودیریەتی سه‌عید مورتەزەویدا ئاشکرا کراوە، بەشێکی زۆر بچوکە لە رێژەی واقعی دزیەکان و تەنیا دەستڕۆشتویی باڵی نەیاری ئەحمەدی نژاد و باندەکەی ئیمکانی ئاشکرا بوونیان فەراهەم کردووە. بێجگە لەم دزیە نجومیانە، دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد ٣٥ ملیارد دۆلار، بە لەبەرچاو گرتنی دۆلاری هەزار تمەنی لەو کاته‌دا، بە سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی قەرزدار بوو کە وەزعیەتی تا ئێستاش بە ناڕوونی ماوەتە.رێکاران و بنەماڵەکانیان یەکەم کەسانێکن کە لەم دزی و قەرزانە زەرەرمەند بوون. سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بەهۆی دزی و دەستڕانەگەیشتن بە قەرزەکانی دەوڵەت بەم سازمانە، هەزینەی پزیشکی و بیمارستانی و ناوەندە دەرمانیەکانی و قەرزەکانی خۆی بە نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانیەکانی لایەنی قەرادادی نەداوە. ناوەندەکانی لایەنی قەراردادیش لە بەرانبەردا خۆیان لە قەبوڵ کردنی نەخۆشەکانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی کە ژمارەی ئەندامانی دەگاتە ٣٤ ملیۆن کەس، پاراستوە. نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانیەکانی سەربە خودی سازمانیش، خزمەتگوزاری لە ئاستێکی زۆر لەخوارەوه‌ ده‌نێنه‌ ئیختیار بیمە کراوانەوە. ئەم بارودۆخە بۆ زۆربەی کرێکاران و بنەماڵەکانیان و بەتایبەت خانەنشینان، بە واتای رازی بوون بە پەرەسەندنی نەخۆشیەکان، ئاسەوارە پڕ ئازارەکانی سەرچاوەگرتوو لێیانەوە و مەرگی نابەوەخت بووە و هەیە.پێڕانەگەیشتنی قوەی قەزاییە بە پەروەندنی ئیختیلاسی سەعید مورتەزەوی کە لە لایەن کومیتەی بەدواداچوونی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بە سەرۆکایەتی عەلیڕەزا مەحجوب پێکهات و لە لایەن مەجلیس نشینانەوە تەئید کرا، یەکێکی تر لە نیشانەکانی قووڵ بوونەوەی ناکۆکی لەنێوان باڵەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیدایە. راگەیەنەرەکانی ئەم رژیمە وەک هەواڵنێری مێهر هەوڵئەدەن کرێکاران بە هیوای کاریگەر بوونی گوشاری نوێنەرانی مەجلیس لە وەجەریان خستنی پەروەندەکە هیوادار رابگرن. بەڵام کرێکاران دڵ بە یاری باندەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتی خۆش ناکەن. ئەوان خۆیان دەتوانن بە شێوەیەک لە شێوەکان لە وەجەریان خستنەوەی ئەم پەروەندانەدا ده‌خاڵەت بکەن. بۆ نمونە گروپێک لە کرێکارانی شیرکەتێکی بەرهەمهێنان لە چابەهار لە نێوەڕاستی ساڵی ٩٢ دا شکایەتێکیان لەدژی سەعید مورتەزەوی ئامادە کرد و ئەم کەسەی جێی پشتیوانی خامنەیی و ئەحمەدی نژادیان بە داگیر کردنی نایاسایی ئەموالی دەوڵەتی، ئیختیلاس و خیانەت لە ئەمانەتدا تاوانبار کرد. تەشکیلی ئەمجۆرە پەروەندانە هەڵبەت مافی کرێکارانە، بەڵام بۆ دەستەبەر کردنی مافی کرێکاران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و ئیدارەکانی سەربەم سازمانە لە لایەن کرێکارانەوە کافی نییە و لەمبارەوە دەبێ هێندێک کاری زۆر بەهێز ئەنجام بدرێت. وەرگرتنەوەی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی دەبێ بەشێک بێت لە خەباتی ئێستای کرێکاران و هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری. تەنیا تەشەکولە سیاسی و جەماوەری ـــ چینایەتیەکانی کرێکاران دەتوانن ئەم سازمانە گەورە کرێکارییە بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خاوەنە سەرەکیەکانی.