“مه‌سعوود ستایشی” وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌به‌ری دا ڕایگه‌یاند كه كه‌یفه‌رخواستی نوێ بۆ “سپیده قۆڵیان” پێكهاتووه و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاگوێزی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، په‌روه‌نده‌ی “سپیده قۆڵیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین پاش پێكهێنانی كه‌یفه‌رخواستی نوێ له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له دادسه‌رای گشتیه‌وه ڕاگوێزی دادگای ئینقلابی تاران كراوه. شایانی باسه كه “سپیده قۆڵیان” ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو پاش ئازادی له زیندانی ئێڤین له جاده‌ی تاران بۆ خووزستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرابوو.