پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی داخوازی “شه‌كیلا مۆنفه‌رێد” بۆ پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به ١٥ مانگ زیندان، دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له گرووپ و حیزبی سیاسی مه‌حكووم كرد.
“شه‌كیلا مۆنفه‌رێد” كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری”، به شێوه‌ی غیابی به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی تاران، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌روه‌ی وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له گرووپ و حیزبه سیاسیه‌كان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له مۆبایل مه‌حكووم كرا.