به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ئیمان ئه‌فشاری”، په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ “شه‌كیلا مۆنفه‌رد” ساز كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی تاران “شه‌كیلا مۆنفه‌رد”ی به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه. له به‌ڵگه‌ی كهیفهرخاستی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌دا هاتووه كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیه‌تی وڵات، ئه‌گه‌ر حوكمی شه‌كیلا ده‌ركرا پێشنیار ده‌كرێت كه حوكهكهی له ده‌ره‌وه‌ی تاران جێبه‌جێ بكرێت. شایانی باسه كه ئه‌مه سێهه‌مین په‌روه‌نده‌یه كه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بۆ “شه‌كیلا مۆنفه‌رد” له ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو به‌ندكرانی دا ساز ده‌كرێت.