سالار سدیقی هه‌مه‌دانی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی نه‌غه‌ده كه ماوه‌ی ١٦ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بووه‌ته‌وه.
سالار سدیقی هه‌مه‌دانی له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كراوه. سالار و باوكی به ناوی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی پێشتر له زیندانی ورمێ بوون و ساڵی ١٤٠٠ بۆ زیندانه‌كانی مه‌ریوان و سه‌ڵماس و دواجار بۆ زیندانه‌كانی نه‌غه‌ده و خۆی ڕاگوێزران. دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و باوك و كوڕه له حاڵێكدایه كه چه‌ند جار به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ یه‌ك زیندان مانیان له خواردن گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بایه‌خیان به ته‌ندرووستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه نه‌داوه.