به‌پێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست نیووز، فه‌رمانده‌یی هه‌نگی سنووری عێراق ڕایگه‌یاندووه كه ٣٦ بورجی چاودێری تازه له سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشووری كورستان ساز ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی هێزه سنوورییه‌كانی عێراق، بڕیاره ئه‌و ٣٦ بورجه له پارێزگاكانی سلێمانی، حه‌له‌بچه، خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین درووست بكرێن. ڕۆژی ڕابردوو “كاروان خۆشناو” وته‌بێژی تاوچه‌ی ١ی هه‌نگی سنووری عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كاروباری درووست كردنی بورجه‌كانی چاودێری له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكردووه و له كه‌ره‌سته‌ی مۆدێڕن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كان كه‌ڵك وه‌رگیراوه.