به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئامووزش و په‌روه‌رشی سنه پاش ٤٣ ساڵ مه‌دره‌سه‌یه‌كی له گوندی تاڵه‌وه‌ران له شارۆچكه‌ی شوێشه سازكردووه كه نزیك له ده‌كه‌ڵی فشار قه‌وییه و مه‌ترسی بۆ قوتابیان درووست كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و قوتابخانه‌یه ته‌نیا دوو میتر مه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ڵی فشار قه‌وی به‌رق هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ شوێنێكی دیكه نه‌یگوازنه‌وه، ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی قوتابیان درووست ئه‌كات. هاونیشتمانیان ده‌ڵێن: چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای كوردستان هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی قوتابیان نادات.