کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی “مه‌حموود مێهرابی” له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

“مه‌حموود مێهرابی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی ئه‌جیركراوی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ به‌ندكراوانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، “مه‌حموود مێهرابی”یان بۆ به‌ندی زیندانی تاوانه‌ مه‌ترسیداره‌كان گواستۆته‌وه‌. پێشتریش به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ئیسفه‌هان چه‌ند جار هه‌ڕه‌شی كوشتنیان له‌ مه‌حموود كردبوو. ناوبراو له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كراوه‌ و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و لێدان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه‌ مه‌ترسیداره‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌. “مه‌حموود مێهرابی” ١٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-