کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زەوتكردنی پارەی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مللی سنه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی

زەوتكردنی پارەی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مللی سنه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی

لە کاتێکدا دە هەزار کەس لە خوازیارانی خانووبەرە لە شاری سنە، دوای تۆمارکردنی ناو و په‌رداختی تێچووی سەرەتایی، چاوەڕێی دەستپێکردنی پڕۆژه‌كه‌ بوون، شارەوانی داوای ٥٥ ملیۆن تمه‌نی دیكه‌یان لێ ده‌كات.

به‌وته‌ی ناڕازیان، هەریەکە بڕی ٤٠ میلیۆن تمەنیان بۆ هەڵکەندنی زه‌وی و ئامادەکردنی خانووەكان په‌رداخت كرد‌ووه‌، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێ‌وشوێنێک نەگیراوەتەبەر. “جەھانگیر ئەلیاسی”، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی سنە بە داواکارانی ڕاگەیاندووە: شارەوانی سنە توانای خەرجکردنی بودجه و پاداشتی جێژنی فەرمانبەرانی خۆی نییە. ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی خۆی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ٢١ی ڕێبەندان، سەبارەت بە دانی پارە لەلایەن داواکارانەوە بە بڕی ٥٥ میلیۆن تمەن وتی: ئەم کارە وەك هاوكاریی بە شارەوانی وایە. داواكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ لە کاتێکدایه‌ كه‌ سەرەتاییترین قۆناغەکانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ تەواو نەکراوە.