شۆڕشی “ژینا” لە ئیران گۆرانكاریه‌كی بێ وێنەیە لە مێژووی سیاسی ٤٤ساڵی ڕابردووی ئێران‌دا. ئەم شۆڕشە ماوه‌ی پتر لە 7 مانگه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامی و زیندوو بوونیشی هه‌م له خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنان و پیاوانی ئه‌و وڵاته و له سه‌نگه‌ری جواروجۆردا ده‌بینین و هه‌م له كاردانه‌وه‌ی دوژمن واته قسه و عه‌مه‌لی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا . بروسكه‌ی ئه‌م شۆرشه له كوردوستانه‌وه لێدرا و هه‌ر ئه‌و راستیه وایكردۆه كه كۆمارس ئیسلامی هه‌وله‌كانی له دژی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چڕتر كاته‌وه. له‌و پێناوه‌دایه كه هه‌وڵده‌دات بۆ بەربەست دانان لە حزور و چالاکی حیزبەکانی ڕۆژهەلات لە هه‌رێمی كوردستان زەخت بخاته سەر حكومه‌تی هەرێمی کوردستان. ئه‌و زه‌خته هه‌م هێرشی به موشه‌ك و درۆن بۆ سه‌ر مه‌قه‌ر و باره‌گاكانی حیزبه‌كان له قولایی خاكی هه‌رێمدا بۆه و هه‌م ناردنی هه‌یئه‌تی جوارجۆر و له رێگه‌ی دیپلۆماسیه‌وه.
چاوخشاندنێكی ووردتر به سه‌ر سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی پێمان ده‌لێت كه به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی چالاكی ئه‌پۆزسیونی له هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی لاوه‌كیه و كۆماری ئیسلامی به شوێن گه‌یشتن به ئامانجی دیكه‌وه‌یه و ئوپوزسیون رۆژهه‌لات له هه‌رێمی كوردستان بیانو و پاساوی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه.
یەکەم: دەست تێوەردانی كۆماری ئیسلامی لە كاروباری هەرێمی كوردستان، تەنانەت موشەكباران و تۆپباران كردنی مەقەر و بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی روژهەلات، حه‌ره‌كه‌تێكی تازە نیە و پێشینەیەكی هەیە. سپای پاسداران له ماوەی سێ دەیەی رابردوودا گه‌لێك جاران تۆپبارانی سنورەكانی هه‌رێمی كوردستان وته‌نانه‌ت قوولایی خاكی ئه‌و هه‌رێمه‌شی كردوە. هەموو پاساوەكەشی ئەوە بووە، كە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی كوردوستانی ئێرانی لێیە. بەڵام بۆ ئێمە ئاشكرایە، كە ئامانجی ئەم پەلامار و هێرشانە لە هەمانكاتدا شكاندنی سەروەری حكومەتی هەرێم بووە به مه‌به‌ستی نیشاندانی ئەوەی كە ئەو دەسەڵاتە بە ڕەسمی ناناسێت، پێیانوایە حكومەت لەم سنورەدا نییە و هەر كات بیانەوێت دەتوانن سنورەكەی ببەزێنن. له بیرمانه كه لە ساڵی (١٩٩٦) زاینی لە باشماخەوە سنوریان بەزاند و یەكسەر خۆیان گەیاندە شاری كۆیە له قولایی هه‌رێمی كوردستاندا و تۆپبارانی بارەگای حیزبی دێموكرات یان كرد. بەڵام خۆشیان ئەوە دەزانن، كە لەو تۆپبارانەدا یه‌ك كه‌س خوێن لە لوتی نەهات. كه وایه ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و سنور به‌زاندنه زه‌ربه‌دان له حیزبی دێموكرات نه‌بوو، ئەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی گرینگ بوو، ئەوەبوو كە لەشكری ئێران بەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا بێت و حكومەتی هەرێم لەبەرچاوی خەڵك بچووك بكەنەوە و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن.
دووهەم: كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی توركیا لە هەرێمی كوردستان له سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه ناره‌واكانیان لە ڕكابەرییدان. كۆماری ئیسلامی نایەوێت هەرێمی كوردستان بە تەنها ببێته پاوانی ده‌وڵه‌تی توركیا. به شێوه‌یه‌كی ئیستعمارگه‌رانه ئه‌ویش داوای بەشی ئابوری و سیاسی خۆی له‌و هه‌رێمه دەكات به راده‌یه‌ك كە لە بەشی ده‌وڵه‌تی توركیا كەمتر نەبێت. هەم بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و هەم بۆ كۆماری ئیسلامیش، پاساوەكە ئۆپۆزسیۆنە. به‌لام جێگه و شوێنی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی توركیه جیاوازه. ده‌وڵه‌تی ئەمریكا وەكوو دەسەڵاتێك كه هه‌م هیزی لێره هه‌یه و هه‌م كونترولی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌شی به ده‌سته‌وه‌یه، گڵۆپی سەوز بۆ جم و جۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵكردۆه ، به‌ڵام دیاره كۆماری ئیسلامی ئه‌و جێگه و شوێنه‌ی نییه. هەر بۆیە قورساییەكە بە قازانجی توركیەیە و كۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات دەرفەتەكان لە دەست نەدات و شۆرشی ژینا یه‌ك له‌و ده‌رفه‌تانه بوو.
سێیەم: له حالێكدا كیشه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات له به‌غدا تونده و ناوبه‌ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تووشی قه‌یران ده‌كات، لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له‌ناو رێكخراوه و ده‌سته‌به‌ندیه سیاسیه‌كانی به‌غدا لایه‌نێكی ئه‌و كێشه‌یه‌ن، هه‌موو جارێك كه قه‌یرانی حكومی له به‌غدا په‌ره ده‌ستێنێ، كۆماری ئیسلامی هه‌وڵده‌دات مۆری خۆی لە پێكهاتەی دەوڵەتی عێراق بدات. له‌و پێناوه‌دایه كه هه‌وڵده‌دات هه‌رێمی كوردستانیش بكاتە ئامرازێك، تا لایەنی خۆی لە بەغدا بەهێزتر بكات. به‌و بۆنه‌وه حیزبه سیاسیه‌كانی هەرێمی كوردستان ده‌خانه ژێر زه‌خت بۆ په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا.
چوارەم: ئەمانە لەلایەكەوە، ئێستاش لەم دەورەیه‌دا فاكته‌رێكی نوێ زیاد بوە، ئەویش شورشی “ژینا“یه. ئێستا كە چەخماخەی ئەو خەبات و سەرهەڵدانە لە كوردستانەوە لێدراوە، دەیەوێت بڵێت “ئەوە لە دەرەوەی سنورەكانەوە ئاڕاستە كراوە“. حیزبە سیاسییەكان بە حیزبی دەرەوەی وڵاتی دەزانێت، نەك بەوشێوەیەی كە ئەو حیزبانه ڕیشەی كۆمەڵایەتییان لە ناوخۆیی وڵات هەبێت. هەروەها دەیەوێت مەسەلەی كوردستان بەرجەستە بكاتەوە تا بڵێت “ئەوە هەر ئەو حیزبانەن، كە جیاوازی خواز بوون“، ده‌ی هه‌وێت به خه‌ڵكی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران بڵێت “وریابن ئەو چەخماخەیە لە جێگەیەكەوە لێدراوە كە جیاوازی خوازن و دەیانەوێت ئێران دابەشبكەن“. هەموو ئەوانە پاساو و بیانون بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵك بەرەو دەرەوەی سنورەكانی ئێران ڕابكێشن ، دەیەوێت كوردستان بكاتە مەترسییەك بۆ دابەش بوونی ئێران.
لە دریژەی ئەم سیاسەتەدا كۆماری ئیسلامی لەم ماوەیەدا به شێوه‌ی جوراوجۆر زه‌ختی خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سنور دانان بۆ چالاكیه‌كانی سیاسی و نیزامی هێزه‌كانی ئوپوزسیون له هه‌رێمی كوردستان. ئێمه وه‌كوو كۆمه‌ڵه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌خته له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی روونمان هه‌یه كه پوخته‌كه‌ی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواروه‌دایه:
یه‌كه‌م: ئوردوگای ئێمه هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه هه‌یه، بمێنێته‌وه ، به‌ڵام شوێنێكی غه‌یره نیزامی دەبێ. شوێنی ژیانی ئەو بنه‌ماڵانە ده‌بێ کە به هۆكاری سیاسی ناچار بوون ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیبه جێ بهێڵن و پەنایان بۆ هەرێمی كه‌ردستان و بۆ ئیمە هێناوە. ئه‌و شوێنانه هەر ئێستا جێگای منداڵان و باغچه‌ی ساوایان، کەسانی بە تەمەن و بە ساڵاچوو و نەخۆش ، دابین كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و ده‌رمانی بۆ ئه‌وان و بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كەیە . جێگه‌و شوێنێك دەبێ كه له رووی كاری فه‌رهه‌نگی و كولتوری و مه‌ده‌نیه‌وه ژیان بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی ئاسانتر و دڵگیرتر بكات. حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌كوو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و سیاسی پێویسته ژیانیان بپارێزێ و رێگه نه‌دات هێرشیان بكرێته سه‌ر.
دووهه‌م: ئاشکرایە کە ئیمە به هیچ شێوه‌یه‌ك باسكی چه‌كداری خۆمان وه‌كوو حیزبێكی سیاسی له ده‌ست ناده‌ین و هیچ بریاری وه‌كوو چه‌ك داماڵین قه‌بوڵ ناكه‌ین. چه‌ك به شانی ئێمه‌وه و به لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردوستان یشه‌وه واتەیەکی سیاسی هه‌یه چ به كاری بهێنین و چ به‌كاری نه‌هێنین. ئه‌وه بۆ ئێمه قابیڵی قه‌بوڵ نییه و دەتوانین بلێین ئەوە هێڵی سووری ئێمەیە. بە واتایەکی دیکە، ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی ٤٤ ساڵه به شانمانه‌وه‌یە ، سه‌مبولی خۆڕاگری بۆوە، ئیستا به بڕیاری هیچ كه‌س و لایەنێک له شانمانی داناگرین. جیا لەمانە، مەسەلەی چەكداربوون لێرە لە کوردستان پیوەندی به سروشتی سیاسی ئەم ناوچەیە هەیە. لێرە لە هەرێمی كوردستان حیزبی سیاسی چەكدارن، عەشایر چەكدارن، حەشدی شەعبی لە پاڵدەستی ئێمە بە چەندین گرووپی جیاواز و هەر كامەی سەر بە لایەنێك و ڕەوتێک چەكدارن. داعش هەر ماوە، گروپی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی بە نهێنی و ئاشکرا هەن وچەكدارن. تەنانەت خەڵكی ئاسایی زۆربەیان چەكدارن، لەوەها كەشو هەوایەكدا ناكرێ ئێمەش بۆ بەرگری لە خۆمان چەكدار نەبین. بابپرسینئایادەوڵەتیكوردیمافیئەوەینییەئازادیچالاكیسیاسیبداتبەهاونەتەوەكانیخۆی،لەحاڵێكدادەوڵەتانیئاڵمانوسوئێدوفه‌رانسه‌وكه‌نداوئەوانیترئەومافەیانپێداون؟
سێهه‌م: هێزی پێشمه‌رگەی كۆمه‌ڵه ده‌بێ بتوانێ به بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تێك بخاته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به شێوه‌یكی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بپارێزێ. ئه‌وه‌ش كارێكی نامومكین نییه. هه‌ر ئێستا هێزی خه‌باتكاری دیكه له‌و ناوچه‌یه هه‌ن كه كه‌م و زۆر هاوشێوه پێداویستی بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان دابین كردووه. بیگومان هێزی چەکداری ئێمەیش خۆی لە گەڵ بارودۆخی تازە گونجاندوە.
چواره‌م : زورجار وتوومانە و دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چالاكی له دژی کۆماری ئیسلامی به كار ناهێنین. لێره‌وه نه هێزی چه‌كدار و نه چه‌ك له رێگه‌ی سنوره‌كانەوه ئاودیو ناكه‌ین، ئه‌و سیاسه‌ته له رووی هه‌ست به به‌برپرسیاره‌تی به‌رانبه‌ر به جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌چاو ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانویه‌ك به ده‌ست كۆماری ئیسلامیه‌وه نه‌بێ كه زه‌خت بخاته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه.