“سەلیم شەریفی” خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی جۆزەردان دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی شاری شنۆ، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٣٠ مانگ بەندکرانەکەی ڕوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپاوه دەستبەسەر و دواتر بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە دواجار لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.