کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

“جەلال قادری زادە” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک له‌وه‌پێش سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی جۆزەردان دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شنۆ، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە ڕاگیران ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە “جەلال قادری زادە” لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ‌وه‌ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال” بۆ پشتیوانی له‌ “وریا غه‌فووری”

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با” له‌ مه‌ریوان

komalah

میلیتاریزه‌كردنی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ شاره‌كانی سنه‌ و مهاباد

komalah

كوژران وبرینداربوونی ١٤٧ كۆڵبه‌ر له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا

komalah