کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

زیندانی كردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

زیندانی كردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان 1

ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “چیا ئاقابەیگ‌پوور” کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “ڕەحیم‌خان”ی سەر بە شاری بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە دژی نیزام” و “پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” بە ساڵێک و دوو مانگ بەندکران، لێدانی ٧٠ قامچی و بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکووم کرابوو.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم” دەسبەسەر کردبوو.