ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ موعه‌لیمی خانه‌نشین و چالاكی سنفی خه‌ڵكی گیلان به‌ناوه‌كانی “عه‌زیز قاسم زاده”، “ئه‌نووش عادڵی” و “مه‌حموود سدیقی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كران.
نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانونی سنفی فه‌ر‌هه‌نگیانی گیلان پاش بانگهێشتیان بۆ دادسه‌رای ڕه‌شت به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی لاكان كران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “حه‌مید مۆجیری” ده‌بیری ڕیازی شارستانی خۆمه‌ینی شار به ٢٩ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “ته‌بیلغ دژی نیزام” و “پشتیوانی له شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی” به ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.