له ڕۆژانی ڕابردوودا، برای گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا له شاری بابۆل به ناوی “فه‌رهاد زار‌ع” و ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له كرمان بۆ زیندانه‌كانی بابۆل و سیرجان گوازرانه‌وه.
“فه‌رهاد زار‌ع” برای گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، “میلاد زار‌ع” له شاری بابۆل، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “مه‌ریه‌م مه‌حموود ئابادی” ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری سیرجان، پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرمان، بۆ زیندانی سیرجان ڕاگوێزراوه.