کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“زیندانی سیاسی دبێت ئازاد بکرێت” دەستپێکی دروشمەکان

وزارەتیکۆماریئیسلامیڕۆژیبیست و یەکیگوڵان ڕایگەیاند کە دوو شارۆمەندی فەڕانسەوی دەستبەسەر کردووە. ئەو دوو کەسە بریتین لە خاتوو کۆهلێر و هاوسەرەکەی ژاک پاری، ئەندامانی یەکێتی موعەلیمان بەناویهێزی کرێکارییفەڕانسە و وەک توریست هاتبوونە ئێران. “هێزی کرێکارییئەندامیفدراسیۆنی بارهێنانی نێونەتەوەییە کە خاوەنی ٣٨٣ یەکێتی هاوپەیمانی لە ١٧٨ وڵات و ٢٣ ملیۆن ئەندامە و گەورەترین تەشەکولی موعەلیمانە لە جیهاندا. خاتوو کۆهلێر ئەندامێکی کارا و بەرجەستەی ئەو فدراسیۆنە و بەرپرسی یەکێک لە ئۆرگانەکانییەتی. ناوبراو وەک پسپۆری ڕێکخستنی کرێکارانی ئامووزشیی دەناسرێت و گەلێک بابەت و نووسراوەی ناوداری هەیە.

بەرپرسانی داماوی ئیسلامی، کە لەگەڵ شەپۆلێکی بەهێزی خەبات و ناڕەزایەتی جەماوەری بەرەوڕوون، بە دیتنی ئەم دوو توریستە فەڕانسەوییە، کەوتنە بیری پلانگێرییەکی کۆن و سواو. بەتایبەت ئەوەی کە ئەوان لەگەڵ ڕەزا شەهابی ئەندامی هەیئەت مودیرەی سەندیکای شیرکەت واحد، کە لە پاریسیش چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کردبوون، دیداریان کرد و ژومارەیەک لە چالاکانی موعەلیمانیشیان وەک هاویەکێتیی، بینیبوو.

مەئموورانی گەندەڵی ئیتلاعات ڕۆژی ٢٢ی گوڵان ڕەزا شەهابییان بەخێرایی دەستبەسەرکرد و دواتر ژومارەیەک لە هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و موعەلیمانیان گرت. دەستبەسەرکراوەکانی تر بریتین لەئانیشا ئەسەدوڵڵاهی، ڕەیحانە ئەنساری نەژادوکەیوان موهتەدی، لە چالاکانی کرێکاریی و هەروەهاڕەسووڵ بوداقی،جەعفەر ئیبراهیمی،شەعبان محەممەدی،ئەسکەندەر لوتفی،محەممەد حەبیبیومحسن عومڕانی، لە هەڵسووڕاوانی موعەلیمان.

هەروەها هەتا ئێستاش چارەنووسی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و مەدەنی دەستبەسەرکراوی شاری بانە، واتا فاتح مەجیدی، پەروین عەبدوڵڵاپوور، حەسەن عێزەتی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و ئەفشین ڕەحیمی نادیارە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە فاتح مەجیدی، لە ناڕەزایەتی بە درێژەی دەستبەسەرکران و دەستپێڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی، مانی لە خواردن گرتووە.

ئەم دەستبەسەرکردنانە لە ناخی سەرهەڵدانی ئاخێزێکی جەماوەری لەدژی کۆماری ئیسلامیدا ڕوویداوە. شەپۆلی نوێی ئاخێزە جەماوەرییەکان، کە لە خوزستانەوە و دوابەدوای داڕمانی بینای میترۆپۆل دەستیپێکردووە، چەند شارێکی دیکەشی گرتۆتەوە. کۆماری کۆنەپەرستی ئیسلامی کە بەهۆی ئەم خەبات و ناڕەزایەتییانەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو لەناوخۆیدا تووشی ناکۆکی و پرش و بڵاویی بووە، لەڕووی داماویی و سەرلێشێواوییەوە هانای بردۆتەوەبەر هەمان ئەو تاکتیکە کۆن و ڕسوا بووانەی وەک پەروەندەسازی و پیلانگێڕیی، کە بەدرێژایی دەسەڵاتەکەی بەکاری هێناون.

هێزی سەرتاپا گەندەڵی دادوەریی، بۆ پاراستن و مانەوەی ڕژیمی جیبایەتکاری ئێسلامی، لە چواردەیەی ڕابردوودا و بەتایبەت دەیەی شەستی هەتاوی، بەهەزاران لاو و ژن و پیاوی پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی وەحشییانە، لەسێدارەدا. بەڵام ئەمڕۆکە ئەو هاوسەنگییەی کە پاش سەرکوتی خوێناوی و  بێبەزەییانەی شۆڕشی پەنجا و حەوت، بەقازانجی ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی بەدەستهاتبوو، تا ڕادەیەکی بەرچاو لەبەرژەوەندی خەڵکدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. جگە لەوەش ڕژیم ئەمجارەیان بەپێچەوانەی ڕابردوو، ئەندامی فەڕانسەوی فدراسیۆنێکی بەهێزی دەستبەسەرکردووە و دوابەدوای ئەوە ڕۆڵە پێشڕەو و قارەمانەکانی بزووتنەوەی کرێکاری و موعەلیمانیان گرتووە.

فدراسیۆنیبارهێنانی نێونەتەوەیی، جارێ هیوادارە کە بتوانێت لەڕێگەی دیپلۆماسی و ناردنی بەڵگەی پێویست و پێوەندیدار بەو دوو ئەندامە ناسراوەی خۆیەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕازی بکات خاتوو کۆهلێر و هاوسەرەکەی ئازاد بکات. بەڵام هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و خەباتکارانی ئێران لەو ڕووەوە کە ڕژیم بەباشی دەناسن و هۆکاری دەستبەسەرکرانی سەندیکالیستە فەڕانسەوییەکانیش دەزانن، تووشی تەوەهوم و خۆشباوەڕیی بە ئیدارەی ئیتلاعات، هێزی دادوەری و بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامی نەبوون و بە نیشاندانی مشتی گرێدراو و لێک هەڵپێکراوی خۆیان لە ئاکسیۆن و ناڕەزایەتییەکاندا خوازیاری ئازادی بەدیل گیراوەکانن.

رێکخراە سەربەخۆ کرێکارییەکان و شۆڕای موعەلیمان، لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکان و بە دروشمیزیندانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێت، لە پێناو ئازادکردنی هاوچینەکانی خۆیاندا شێلگیرانە تێکۆشاون. جەماوەری خەباتکاریش بۆ نموونە لە مەریوان، سنە و شارەکانی تری ئێران دروشمیموعلیمی زیندانی دەبێت ئازاد بکرێتیان کردۆتە دەستپێکی دروشمەکانی خۆیان و نیشانیانداوە کە دەیانهەوێ بەپشتبەستن بە هێزی یەکگرتووانە و خەباتکارانەی خۆیان ئیدارەی ئیتلاعات ناچار بکەن دەست لە پیلانگێڕیی هەڵبگرێت و ڕۆڵە خۆشناو و خۆشەویستەکانی خەڵکی ئێران و فەڕانسە بگەرێنێتەوە ناو باوەشی هاوڕێیان و هاوسەنگەران و بنەماڵەکانیان.

دەبێت هەوڵبدرێت خەبات بۆ شکست پێهێنانی پیلانگێڕیی و پەروەندەسازییەکانی ڕژیم و ئورگانە ڕسوا و گەندەڵەکانی لەدژی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و موعەلیمان، ببێت بە شەپۆلێک لەناخی خەبات و ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا، دروشمیزیندانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێت، ببێتە ئاڵایەکی ئامانجدار و لە سەرجەم ئاکسیۆنەکاندا بەرز بکرێتەوە.

لەبنەڕەتەوە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان لە دەورەی قیرانی ئابووری و لاوازیی سیاسیدا بەردەوام پشتیان بە زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام بەستووە. ئەم بابەتە بۆ کۆماری ئیسلامیش کە جگەلە قیرانی یەک لەدوای یەکی سیاسی و ڕەوایەتیی و ئابووریی، هیچ گەشە و پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەدیتووە، راستییەکی حاشا هەڵنەگرە. بەڵام لەم قۆناغەدا کە هاوسەنگی هێز لە نێوان خەڵک و ڕژیمدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، دەتواندرێت بە پێداگری لەسەر دروشمیزیندانی سیاسی دبێت ئازاد بکرێت، زەمینەی ئازادکردنی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی، مەدەنی و هەروەها، دوو چالاکوانی سەندیکالیستی فەڕانسەوی فەراهەم بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له‌ ئێران مه‌حكووم به‌ شكسته‌

komalah

كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵی به‌ تاڵه‌بانیكردنی هه‌رچی زیاتری كۆمه‌ڵگا

komalah

خانه‌نشینكراوان یه‌كگرتووتر و شێلگیرتر له‌ هه‌میشه‌

komalah

كۆماری ئیسلامی و دوو به‌رابه‌ر بوونی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا

komalah

خامنه‌یی و ئاره‌زووی نامومكین و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌یه‌ی شه‌ست

komalah

دەست لە پیلانگێڕیی هەڵگرن، هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و موعەلیمان ئازاد بکەن.

komalah