“ئه‌سه‌دۆڵڵا جه‌ولایی” جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیتادی جه‌ماوه‌ری بۆ یارمه‌تی به‌ندكراوان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: له كۆی گشتی ١٢ هه‌زار و ٥٦٥ به‌ندكراوی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ٥٥٧ ژن ته‌نیا به تاوانی قه‌رزداربوون زیندانی كراون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، هه‌ر چه‌ند ته‌نیا چوار له سه‌دی به‌ندكراوان له ژێر چه‌تری پشتیوانی سیتادی دیه دان، به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان قورسه پێویسیان به یارمه‌تی زۆرتره بۆ ئه‌وه‌ی له‌زیندان ئازاد بكرێن. پارێزگای تاران به ١١٧ به‌ندكراوی ژن زۆرترین ڕێژه و پارێزگاكانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و فارس به ٥٣ و ٣٦ له ڕیزبه‌ندی دووهه‌م و سێهه‌م دان.