لانیكه‌م ١٠٠ كرێكار كه‌خه‌ریكی درووست كردنی بینایه‌كی نیشته‌جێ بوون له “لاگۆس” پایته‌ختی وڵاتی نیجریه بوون، به‌هۆی ڕووخانی ئه‌و بینایه له ژێر ماڵهڕووخاوهكاندا گیریان خواردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لانیكه‌م ١٠٠ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی ئه‌و بینایه گیریان خواردووه و فریاكه‌وتنی خێرا هه‌تا دره‌نگانی شه‌و توانیویانه به‌ته‌نیا ٩ كرێكار له له ژێر ڕووخاویهكاندا بێننه ده‌ره‌وه كه شه‌ش كه‌سیان گیانی له‌ده‌ستداوه. ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردنی ئه‌و كرێكارانه هێشتا به‌رده‌وامه و هۆكاری ڕووخانی ئه‌و بینایه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بوونی ئیمه‌نی و به‌كار هێنانی كه‌ره‌سته‌ی نائیستاندارد له‌و بینایه.