کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

زیندانیانی سیاسی: مەشخەڵ هەڵگرانی خەباتی شۆڕشگێڕانە

20231227 hqwq bshr w ahkam sadr jpg401dd6 image

کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی و بە مەبەستی زاڵکردنەوەی فەزای ترس و خۆف بەسەر کۆمەڵگادا، ئاستی گوشارە دژە ئینسانییەکانی بۆ سەر زیندانیانی سیاسی پەرەپێداوە. ئەرژەنگ مورتەزەوی، خوێندکاری زانکۆی خواڕەزمی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار لەلایەن لقی یەکی دادگای پارێزگای ئەلبۆرزەوە سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و قەدەغەکردنی ئەندامێتی و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها قەدەغەی چوونە دەرەوەی لە وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی وەحشیانە هێرش کرایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناویمحەممەد جەعفەرمحەممەدیخەڵکی شاری سنە و باوکی دوو لاوی دەستبەسەرکراوی سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و وێڕای دەستبەسەرکردنی ناوبراو، گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەیان فەرەجوڵڵاهی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بانگهێشت کرا. دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، یازدە هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنی دادگایی کرد. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢،عەلی لالەدانی، زیندانییەکی سیاسی کە ماوەی چوار ساڵە لە زیندانی هەمەدان بەسەردەبات، لە لایەن لقی ١١ی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لەو شارە، بە ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. “ئەمیر شەیبانیزادە، چالاکی سیاسیمەدەنی و دانیشتووی شاری مەشهەد، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە سزای زیندان و بێبەشکردنی کۆمەڵایەتی بۆ بڕایەوە. ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، مەسعوود قەلەندەری بانگهێشتنامەیەکی بۆ بەرواری ١٩ی بەفرانبار بە تۆمەتیئاژاوەگێڕی و هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و پڕوپاگەندەی ناڕاست لە دژی کۆماری ئیسلامیبەدەست گەیشت. یاسر ڕەحمانیڕاد، یەکێک لە پزیشکانی ئازادیخواز، ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبار، لە ڕێگای ئاگادارییەکەوە بەمەبەستی دیفاعکردن لە خۆی سەبارەت بە تۆمەتیتەبلیغ لەدژی نیزامبانگهێشتی  ڕومەشکان کرا. عەلی موعەزی کە لە پێوەند لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە زیندانی ئێڤین خەریکی تێپەڕکردنی حوکمەکەی واتە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانییە، سەرەڕای خراپی باری جەستەیی، لە پێڕانەگەیشتنی پێویستی پزیشکی بێبەش کراوە. ڕۆژی ١ی بەفرانبار،سیامک ئیبراهیمیوشاهڕوخ ئەحمەدی، چالاکانی مەدەنی دانیشتووی تاران، ڕایانگەیاند کە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزا ناعادڵانەکانیان، دەچن بۆ زیندانی ئێڤین. یەکی بەفرانبار،شاهۆ (ئەیوب) بەرهەموئێحسان محەممەدیخەڵکی شاری شنۆ و لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانی تایبەت بە تازەلاوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە، بە دانی جەریمەی نەغدی مەحکووم کران.

پەرەسەندنی گوشارەکان لەسەر زیندانیانی سیاسی، کە بە مەبەستی زاڵکردنەوەی فەزای ترس و خۆف بەسەر کۆمەڵگادا بەڕێوە دەچێت، بە خەبات و مانگرتنی بەربڵاو لەلایەن بزووتنەوەی کرێکاران، ژنان، دادخوازان، خانەنشینان، لاوان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە و هەروەها کاردانەوەی خەباتکارانەی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسییەوە، وڵامی شۆڕشگێڕانەی پێدراوەتەوە. ئاست و کوالێتی ئەو خەبات و مانگرتنانەی کە ڕۆژانە و بە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئارادایە، لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە هێندە بەهێزن کە دەسەڵات تا ئێستا زاتی نەکردووە ڕاستەوخۆ بەرەوڕوویان ببێتەوە. لەسەر بەستێنی ئەم باردۆخە، خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی ناو سیاچاڵەکانی ڕژیمیش لە شکڵ و شێوازی جۆراوجۆری وەک: خۆڕاگریی قارەمانانە بەرامبەر بە ویستی جەلادەکان بۆ ناچارکردنیان بە تۆبەکردن و دەربڕینی پەشیمانی لەبەردەم کامێراکانی تەلەویزیۆن، لەبەرنەکردنی جلوبەرگی زیندان لەکاتی ناردنیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان، بەکارنەهێنانی حیجابی ئیسلامی لە کاتی چوونە بەردەم دادگا، نووسین و بڵاوکردنەوەی نامەی ناڕەزایەتی لە دژی سیستەمی گەندەڵی دادوەریی و ئیدارەی زیندانەکان، دەربڕینی شادی و خۆشی لەناو زیندان لە کاتی بەخشینی خەڵاتی نێودەوڵەتی بە خەباتکاران و بنەماڵەکانیان، کۆبوونەوە و مانگرتن و شتی لەم چەشنە، تا ڕادەیەکی زۆر گەشەی کردووە و بەرفراوانتر بووە. جگە لەوانە، پێویستە ئاماژەش بکرێت بە پشتیوانی ئاشکرا لە زیندانیانی سیاسی و باسکردن لە پێویستی ئازادکردنیان لەلایەن ڕێکخراوە کرێکارییەکان و هەڵسووڕاوانی ئەو بوارە، ڕێکخراوەکانی ژنانی خەباتکار و تێکۆشەرانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە. کۆی گشتی ئەو واقیعییەتانەی سەرەوە، ڕژیمیان لە گەیشتن بە ئامانجەکانی ناکام کردووە. بە شێوەیەکی گشتی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان لە قۆناغەکانی خراپبوونی باری ئابووری و لاوازی سیاسیدا، بەردەوام پشتیان بە زیندان و ئەشکەنجە و ئێعدام بەستووە. ئەم بابەتە بۆ کۆماری ئیسلامی کە لە گێژاوی قووڵی قەیرانەکاندا گرفتارە بووە، زۆر واقعیترە. ئەم ڕژیمە جگە لە چەندین قەیرانی سیاسی و شەرعیەت و بەتایبەت قەیرانی ئابووریی، تەنانەت نەک هەر نەیتوانیوە وڵامی پێداویستییەکانی هاووڵاتییانیش بداتەوە، بەڵکوو ژیان و کەرامەتی سیاسیی ئەوانی زیاتر پێشێل کردووە. بەڵام ئەو خەبات و ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەی کە ئاماژەیان پێکرا، لە قۆناغی ئێستادا کاریگەری زۆری لەسەر هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵک و دەسەڵات هەبووە و بە ئاشکرا گۆڕانکاری بەسەردا هێناوە. لە ئاوا هەلومەرجێکدا پێویستە دروشمی ئازادی بێ شەرت و مەرجی زیندانیانی سیاسی، ئەم مەشخەڵ هەڵگرانەی خەباتی شۆڕشگێڕانە، هاوکات لەگەڵ ویست داواکارییەکانی تر، لە هەموو حەرەکەتێکی ناڕەزایەتی و خەباتکارانەدا، دووپات بکرێتەوە.