کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  زیندانیانی سیاسی، ڕۆڵە قارەمانەکانی خەڵک، دەبێ ئازاد بکرێن!

  مێهدی قولیان، برای سپیدە قولیان بە بڵاوکردنەوەی کورتە بابەتێک لە سەفحەی ئینستاگرامەکەی جەختی کردوە کە خوشکەکەی لەبەر دانی دروشم دژبە خامنەیی، دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە دوو ساڵی تر زیندان مەحکوم کراوە. لە ڕاستیدا و دوای ئازادبوونی چەند کاتژمێری رۆژی ٢٤ ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، جارێکی تر لەبەر دانی دروشمیخامنەیی زوحاک، ئەتخەینە ژێر خاکبە شێوەیەکی وەحشیانە دەستبەسه‌ر کرایەوە.

  براکەی ئاماژەی بەوە کرد کە بنەماڵەکەی لە پایزی ساڵی ٩٧ وە تا ئێستا بەردەوامسپیدەیان لە پشت میلەی زیندان و تەبعیددا بینیوە. وتیلە ٩٧ وە ئێمە لە هەوڵداین هەڵبەت کە لە زیندانێکی بەرین تر داین، چەندین کیلۆمیتر ڕێگا دەپێوین هەرچەند زۆربەی حەفتەکان بەبێ ئەوەی چاومان بە سپیدە بکەوێ، چون قەبوڵی ناکات و ماندویەتی ڕێگا و مەسیرەکە بەجێگای ئێمە ماندوو و خەمباری دەکات، بەڵام ئێمە ماندوو نەبووین و ماندوش نابین، لە ئەوەوە فێر بووین ئەم خۆڕاگری و فیداکارییە.”

  سپیدە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ی مانگی خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە نێو زیندانەوە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دادگاکانی ڕژیم بوێرانە ڕاگەیاند و نووسی کە هیچ ڕەوایەتیەک بۆدادگای فەرمایشی و نمایشیکۆماری ئیسلامی کە سەرۆکەکەی حوکمی ئێعدامی شۆڕشگێڕانی مۆر کردوە، لەبەرچاو ناگرێت. ئەو لە هەمان پەیام دا وتی ئامادە نییە بچێتە دادگا و تا کاتێک کە حکومەتی ئێعدامی ئیسلامی لەسەر کارە و ناڕازیان لە ئیستبداد، گرەوگانی حکومەتی ئیسلامین، لە هیچ دادگایەکدا بەشداری ناکات.

  کۆماری ئیسلامی بە داهاتی بەدەستهاتو لە هەناردەکردنی نەوت، بەرهەمە نەوتیەکان و گازی سروشتی، سەرەڕای ئەو گەمارۆیانەی کە لەم ڕۆژانەدا کەمتر لەبەر چاو دەگیرێن، دەمو دەزگای سەرکوت، ئەم تەنیا هۆکاری مانەوەی بەسەر پێوە ڕاگرتوە. یەکێک لە سەرەکی ترین ئامڕازەکانی سەرکوتی زیندان، ئەشکەنجە و ئێعدامە. زیندانیانی سیاسی، کە بە هەژمارکردنی زیندانیە سیاسیە تازەکان ئاماریان دەگاتە هەزاران کەس و ڕەنگە زیاتریش، بە خۆڕاگری و خەباتی ئازایانەیان ئەم ئامرازەیان بە توندی بێ کاریگەر کردوە.  خەباتی ئیلهام بەخشی سپیدە قولیان بەشێک لەم خۆڕاگری و خەباتە بووە کە کاریگەری لە خەباتی دەرەوەی زیندانیش وەرگرتوە. نامەکانی نەرگز محەممەدی، چالاکی سیاسی و توێژەری مافەکانی مروڤ، نیشانەیەکی ترە لەو ڕۆحیە خەباتکارانەیە. ئەو لە نامەیەکیدا کە ڕێکەوتی ٢٤ ی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢ چووە سەر سایتەکان، نووسی:” خەبات لەدژی حیجابی ئیجباری لە ڕەوتی تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی، پێگە و گۆڕەپانێکی بەرین و بەهێزی خوڵقاندوە.

  ئەم خەباتە نەتەنیا بۆ دەستەبەربوونی مافەکانی ژنان، بەڵکو لە مەداری بانتردا بۆ دەرخستنی شکستی سوڵتە و سەیتەرەی حکومەت نە تەنیا بەسەر جەستەی ژندا، بەڵکو بەسەر پەیکەری کۆمەڵگادایە.

  نەرگز لەم نامەیەدا بانگ لە ژنانی تێکۆشەر دەکات تا درێژە بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بدەن. ئەو وتی:” داوا لە ژنانی بوێر و تێکۆشەری ئێران دەکەم، ئیجازە نەدەین بە گوشار و سەرکوت و بە داسەپاندنی حیجابی ئیجباری حکومەت ئیقتیداری کارتۆنی و لەرزۆکی درێژە پێبدات و پیشانی بدات.

  یان نامەی هاوبەشی ڕەزا شەهابی، چالاکی کرێکاری ناسراو و کەیوان موهتەدی کە داوا لە لاوان دەکەن تا بەهرەکەشی، هەڵاواردن و توندوتیژی لە ڕێشە دەربێنن. لەم ئاخریەدا نامەیەک لەلایەن زیندانی سیاسی بوێر و تێکۆشەرگوڵڕوخ ئیرائیشەوە بڵاو کراوەتەوە لەژێر ناونیشانی:” لەچی پەشیمان بین؟

  گوڵڕوخ دوای وێناکردنی دەوری کۆماری ئیسلامی لە خوڵقاندنی هەژارییەکی وێرانگەر، ئیستبدادی هار و گەندەڵی بێوینە ئاماژە بەم خاڵە دەکات کە پێشنیاری قازی بۆ دەربڕینی پەشیمانی و داوای لێبوردنی رد کردۆتەوە و بە خێرایی ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. ئەو نامەکەی بەم جۆرە کۆتایی پێدێنێ:

  پەشیمانی بەشی ئەوانە بوو کە لە مێژوو دەرسیان وەرنەگرت و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکیان نەبینی. با گیرۆدەی چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی پێشوو بن.”

  ئاتنا دائیمی، چالاکی مافەکانی منداڵان و مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی پێشوو لە ئیفشاگەریەکی بەڵگەمەند دا پەردەی لەسەر بارودۆخی ژنان لە زیندانەکانی قرچەک و لاکان لادا و بە وردی باسی لەو ستەم و چەوساندنەوەیە کرد کە دژبە ژنانی زیندانی ئاسایی دەکرێت کە بەرپرسانی زیندان و زینداوانان بە شێوەیەکی وەحشەتناک مافی زیندانیەکان پێشێل و لە ڕێگای تعاونیی زیندانەوە ئەوان بە توندی دەچەوسێننەوە. ئەو باسی خەباتی زیندانیانی سیاسی و لەوانە خۆی دەکات بۆ دیفاع لە مافەکانی زیندانیانی ئاسایی و کاریگەرییان لەسەر بەدیهاتنی ئاڵوگۆڕی بەرچاو بە قازانجی ئەوان.

  زیندانیانی سیاسی بەشیکی جیانەکراوەن لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی“. ئەم شۆڕشە بە ئارامی خەریکە پێداویستیەکانی بەرەوپێش چوونی داهاتوی خۆی بونیاد دەنێت. گومانی تێدا نییە کە لە ئاخێزی داهاتوی ئەم شۆڕشەدائازادی زیندانیانی سیاسیلە سەروی داخوازیەکانەوە دەبێت و شۆڕشگێڕان سەرئەنجام بە شکاندنی درگای زیندانەکان ئەم ڕۆڵە قارەمانانەی خەڵک بە ئامیزی هاوڕەزمان و بنەماڵەکانیان شاد دەکاتەوە.

PAGE   \* MERGEFORMAT 5

بابەتی پەیوەندیدار

  نیزامی سەرمایەداری و دەوڵەتانی خزمەتکاری هۆکاری سەرەکی وێڕان بوونی ژینگە

-

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-