بارینی بارانێكی به‌خوڕ له سه‌قز و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره، هه‌ستانی لافاوی لێكهوتهوه و بووه هۆی زیان به‌ركه‌وتنی به‌شێكی زۆر له زه‌ویه كشتووكاڵیهكانی ئه‌و ناوچه‌یه و ماشین و ماڵی خه‌ڵك.
بە وتەی بەرپرسی “جیهادی کشاوەرزیـی” شاری سەقز، لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانی بە ٢٥٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو شارە گەیاندووە. ”محەممەد عەلایی نیا” باسی لەوە کردووە، ٢٠٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ”جونیان، دەرەویانی خوارێ و دەرە هوان” و ٥٠ هێکتار لە زەوییەکانی ”دەرە سمایلە” بەهۆی لافاو زیانی پێ گەیشتووە.