ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژاوای کوردستان بەڵگەنامەیەکی ئاراسەتەی چەند ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند دامەزراوەیەکی تر کردووە کە تێیدا ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیە بۆ سەر ژێرخانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت: ٢٢٤ پێگە بۆردومان کراون و زیانەکانی ٥٦ میلیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەرتەشی تورکیە ٢٢٤ پێگەی لە ڕێگای ٣٠٤ هێرشی زەمینی و ئاسمانییەوە بۆردومان کردووە كه ٢٢١یان لە ڕێگای تۆپهاوێژەوە بووە و ٨٣ هێرشی دیكهش لە ڕێگای فڕۆکەی شەڕکەر و دڕۆنەوە ئهنجام دراوه. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە ٤٧ کەس بەهۆی هێرشەکانی تورکیەوە گیانیان لەدەست داوە و ٥٥ کەسی تریش بریندار بوون، زیانی هێرشەکانیش بە ٥٦ میلیۆن دۆلار مهزهنده كراوه کە تێیدا کێڵگەی نەوت، وێستگەی بەرق و ئاو، کلینیکی پزیشکی و ناوچەی پیشەسازی و ناوەندی دارایی بەئامانج گیراوە.