به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆكانی كوردستان گوشارێكی زۆریان بۆ خوێندكاران هێناوه تاوه‌كوو ئه‌و جل و به‌رگه‌ی به‌دڵی ئه‌وانه له‌به‌ر بكرێت.
کەمتر لە یەك حەفتە ماوە بۆ كرانەوەی زانکۆکان، گوشارەكان لەسەر جلوبەرگی خوێندکاران زیادی کردووە. لەو وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه پرۆتۆکۆڵی جلوبەرگی قوتابییان دبێندرێت کە لەسەر دەرگای زانکۆكانی كوردستان و ئێران دانراوه. یه‌ك له‌و خاڵه سه‌یر و سه‌مه‌رانه كه بۆ كچانی خوێندكار قه‌ده‌غه كراوه، بەکارهێنانی “عەتر و ئۆدكڵۆن بە بۆنی توند” و له‌به‌ر نه‌كردنی مانتۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و كۆتایه.