کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیادکردنی گوشارەكان بۆ سەر جلوبەرگی خوێندکارانی زانكۆ له‌ كوردستان

زیادکردنی گوشارەكان بۆ سەر جلوبەرگی خوێندکارانی زانكۆ له‌ كوردستان 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆكانی كوردستان گوشارێكی زۆریان بۆ خوێندكاران هێناوه‌ تاوه‌كوو ئه‌و جل و به‌رگه‌ی به‌دڵی ئه‌وانه له‌به‌ر بكرێت.

کەمتر لە یەك حەفتە ماوە بۆ كرانەوەی زانکۆکان، گوشارەكان لەسەر جلوبەرگی خوێندکاران زیادی کردووە. لەو وێنانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ پرۆتۆکۆڵی جلوبەرگی قوتابییان دبێندرێت کە لەسەر دەرگای زانکۆكانی كوردستان و ئێران دانراوه‌. یه‌ك له‌و خاڵه‌ سه‌یر و سه‌مه‌رانه كه‌ بۆ كچانی خوێندكار قه‌ده‌غه كراوه‌، بەکارهێنانیعەتر و ئۆدكڵۆن بە بۆنی توند‌و له‌به‌ر نه‌كردنی مانتۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و كۆتایه‌.